spot_imgspot_img

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندرستی عێراق ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی خۆڵبارینەوە تووشی هەناسەتوندی بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان 3700 کەسی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی خۆڵبارینەکەی دوێنیوە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی بەغداد و پارێزگاکان گەیشتە سێ هەزار و 747 کەس.

ڕوونیشیکردەوە، زۆرتیرن ژمارەی حاڵەتەکانی هەناسەتوندی لە بەسڕە تۆمارکراوە کە هەزار و 41 کەس بووە، دوای ئەویش موسەننا 874 کەس، میسان 628، نەجەف 451، زیقار 268، دیوانیە 265 و لە واستیش 220 کەس تووشی هەناسەتوندی بوون.

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە و هیچ گرفتێکیش بۆ لە دابینکردنی پێداویستی تەندروستی و ئۆکسجین دروست نەبووە.

ڕەتیشیکردەوە کە هیچ هاووڵاتییە بە هۆی هەناسە توندییەوە گیانی لەدەستدابێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە