spot_imgspot_img

باری مازیراتی لارە و ستیلانتسیش ئامادە نییە دەستبەرداری بێت

سەرباری ئەو دۆخە خراپەی ڕووبەڕووی مازیراتی بووەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵیت مازیراتی بۆ فرۆشتن نییە.

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا فرۆشی ئۆتۆمبێلی مازیراتی ئیتاڵی بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 48٪ کەمیکردووە.

ئەمە بەو مانایە نایەت کە پار حاڵی کۆمپانیاکە زۆر باش بووبێت، چونکە لە 2024یشدا فرۆشی مازیراتی 57٪ کەمیکردبوو و تەنیا 11 هەزار و 300 کەس ئۆتۆمىیلەکەیان کڕیوە.

چاوەڕوان دەکرێت بە هۆی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باجی گومرگی هێندەی دیکە بارگرانی لەسەر مازیراتی دروست بکات.

سەرباری ئەو دۆخەش، سانتو فيسيلی، سەرۆکی نوێی جێبەجێکاری مازیراتی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ستیلانتس کە خاوەندارێتی مازیراتی دەکات، ئامادە نییە بفرۆشێت و تا ئێستاش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بازاڕی ستراتیژی مازیراتی دەزانن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە