کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارینی بە لێزمە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، لەسەر لووتکەی چیاکانیش بەفربارین هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەورو باراناوى دەبێت لەسەرجەم ناوچەکەمان هەندێ کات لێزمە باران و ئەگەرى هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخەبەرزە سنوورییەکان هەیە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەشەودا کۆتایی دێت.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە بە پێنج بۆ حەوت پلە.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى، ئەگەرى نمە بارانى کەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى هەیە.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزمترین نزم دەبێتەوە سێ بۆ چوار پلەى سیلیزى بەرزرین بەرزدەبیتەوە بە (2-3 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
لای خۆیەوە ئاراس جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند: “لە ئێستادا ناوەندی شەپۆلە ساردەکەی باکوور گەیشتووەتە سەر ناوچەکانمان بەھۆیەوە خێرایی با زۆر چالاکبووە لەگەڵ بوونی تەرزە و باران و بروسکە لەھەندێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین”.
دەشڵێت: “لە کاتەکانی داھاتوو تا ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بارانی باش و رێژە مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت لەگەڵ بەردەوام نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و لەکاتەکانی شەویشدا پێشبینی بارینی بەفر دەکەین لە ناوچە شاخاوییەکان لە سەنتەری پێنجوێن و ئەزمەر و گۆیژە و بەگشتی لەبەرزی 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لەشەودا ئەگەری بارینی بەفر دەبێت و بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت”.