spot_imgspot_img

کۆمسیۆن: تەکنەلۆژیای نوێ بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن بەکاردەهێنین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئامانجیان زیاکردنی ژمارەی دەنگدەرانە لە هەڵبژاردنەکەی داهاتوودا و لە ڕێی تەکنەلۆژیای نوێوە چاودێری پرۆسەکەش دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، نیبراس ئەبوسەودە، جێگری سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، ئامانجی ستراتیژی کۆمسیۆن زیادکردنی ڕێژەی بەشداریکردنە لە  هەڵبژاردنەکاندا و بۆیە بەردەوام هەوڵی پتەوکردنی پرۆسەکە و ئاسانکاریی ڕێوشوێنەکانی دەدات.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمسیۆن لە ڕێی تەکنەلۆژیای نوێوە چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکات و بە هاریکاریی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تۆڕێکی چاودێریی گشتگیر بۆ سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکە پێکدەهێنن.

کۆمسیۆن لە ڕێی تۆڕێکی فراوانی کامێراوە کە لە سەرجەم بنکەکانی دەنگداندا دادەنرێن، چاودێری پرۆسەی دەنگدان دەکات و سەرجەم کامێراکانیش لە ڕێی سیستمێکەوە بەستراونەتەوە بە بنکەی سەرەکی لە بەغداد.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە