بە هۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ژمارەیەک پارێزگای باشووری عێراقی گرتووەتەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە.
فەرمانگەی تەندروستی بەسڕە ڕایگەیاند نزیکەی 750 کەس بە هۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە تووشی هەناسەتوندی بوون و گەنەدراونەتە نەخۆشخانە.
هەر بە هۆی خراپی کەشوهەواوە، دەوامی ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرجەم فەرمانگەکانی بەسڕەدا کراوەتە پشوو و ئەمەش دیمەنی خۆڵبارینەکەی دوێنێ شەوە لەو شارە.
لە نەجەفیش فەرمانگەی تەندروستی شارەکە ڕایگەیاند، 500 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی هەناسەتوندی بوون و ئەمەش دیمەنی خۆڵبارینەکەی نەجەفە کە ئاستی بینینی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردبووەوە.
فەرمانگەی تەندروستی میسانیش ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی هەناسەتوندییەوە گەەندراونەتە نەخۆشخانەکان گەیشتووەتە 650 کەس.
لە موسەننا 700 کەس، لە دیوانیە 342 کەس و لە زیقاریش 174 کەس بە هۆی خۆڵباینەوە تووشی هەناسەتوندی بوون.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە و جگە لە کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو و وشکەساڵی، ساڵانێکی زۆریشە ڕووبەڕووی مەترسی بەبیابانبوون بووەتەوە.

