وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەی نۆ هەزار کارتی دیکە لە کەرتی باغمرەشهاب تاپۆ کران.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی نەخشەی کەرتی باغمرەشهاب لە هەولێر، کرداری گۆڕینی “کارت بۆ سەنەد”ی بۆ ئەنجامدرا کە نزیکەی 9 هەزار پارچە زەوی دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە ئێستا وێنەی تۆمارەکانی ئەو زەوییانە گەڕاوەتەوە و تاپۆکانیان ئامادەن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، “فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد”ی بە مەبەستی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دروستکردووە، تاوەکوو ئێستاش بە هەزاران کارت لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە بە هاوکاری دامودەزگاکانی دیکەی حکومەت کراون بە سەنەد و هاووڵاتییان بوونەتە خاوەن تاپۆی خۆیان.
ئەمەش لیستی ژمارەی کارتەکانە: