spot_imgspot_img

یاسین مەحمود: ئومێدێكی تری ئاوەدانی بۆ هەڵەبجەییەكان هاتەدی

سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی پەیامێک بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت” ئەمرۆ لەهەڵەبجەییەكان و گشت كوردێك پیرۆز دەكەین”.

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان- سلێمانی، ئەمڕۆ 14ـی نیسانی 2025، بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” سوپاس بۆ خودا، هەڵەبجە بووە پارێزگا، ئومێدێكی تری ئاوەدانی بۆ هەڵەبجەییەكان هاتەدی. ئەمرۆ لەهەڵەبجەییەكان و گشت كوردێك پیرۆز دەكەین”.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بوژانەوە و ئاوەدانی زیاتر و لا کردنەوەی وەبەرهێنەران لەو شارە ئازیزە.

یاسین مەحمود جەختیشدەکاتەوە، باوەڕمان وایە، ئەو پرۆژانەی لەدوای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە لە بواری وەبەرهێناندا دەست پێدەکەن، كەڵكی ئابووری گونجاو و شیاوی دەبێت.

سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی، پەیامێکیش ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت” داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین ئاسانكاری زیاتر بكات تا پرۆژە ستراتیجییەكان لەگشت بوارەکاندا، بەتایبەت کشتوکاڵ بکاتە پێشینەی کارەکانی و هەڵەبجە بکاتە سەبەتەی خۆراکی هەرێم و عێراق و جیهان”.

دەقی پەیامەکەی یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی:

سوپاس بۆ خودا، هەڵەبجە بووە پارێزگا، ئومێدێكی تری ئاوەدانی بۆ هەڵەبجەییەكان هاتەدی.

ئەمرۆ لەهەڵەبجەییەكان و گشت كوردێك پیرۆز دەكەین.

بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بوژانەوە و ئاوەدانی زیاتر و لا کردنەوەی وەبەرهێنەران لەو شارە ئازیزە.

باوەڕمان وایە، ئەو پرۆژانەی لەدوای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە لە بواری وەبەرهێناندا دەست پێدەکەن، كەڵكی ئابووری گونجاو و شیاوی دەبێت.

داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین ئاسانكاری زیاتر بكات تا پرۆژە ستراتیجییەكان لەگشت بوارەکاندا، بەتایبەت کشتوکاڵ بکاتە پێشینەی کارەکانی و هەڵەبجە بکاتە سەبەتەی خۆراکی هەرێم و عێراق و جیهان.

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی ١٤/٤/٢٠٢٥

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە