وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاوکردەوە و دەڵێت” بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی خەڵکەکەی و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانە”.
حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری هەرێم، بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پیرۆزە لە هەڵەبجە و کوردستان
بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی خەڵکەکەی و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانە لە کاتێکدا ئەمڕۆ ٤/١٤ لە ساڵڕۆژی ئەنفالی گەلەکەمان، هەموومان بە تاسەوە یادی یەکێکی تر لە پرۆسەکانی جینۆسایدی گەلەکەمان لە مێژوویی هاوچەرخدا لە باشوری کوردستان دەکەینەوە، بە ڕاگەیاندنی هەواڵی پەسەندکردنی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە وەکو ١٩ هەمین پارێزگای عێراق و چوار ھەمین پارێزگای کوردستان دڵخۆش بووین.
هیوادارین لە داهاتوودا بە کارکردنی پێکەوەیی هەواڵی دەسکەوتی زیاتر بۆ سارێژکردنی برینەکانی ئەنفال و کیمیاباران و تاوانەکانی دیکە ببیستین و ببینین. سوپاس بۆ هەموو ئەو فراکسیۆن و لایەن و کەسایەتیانە ڕۆڵیان لەم پەسەنکردنەدا هەبوو. یەکبوونمان هەردەم گەرەنتی دەسکەوتەکانمانە.
حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ٤/١٤ یادی ئەنفال و بە پارێزگابوونی هەڵەبجە
