spot_imgspot_img

كاتی ناردنی مووچەی مانگی 4 ڕاگەیەنرا

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا ئاشكرای كرد، وەزارەتی دارایی هەرێم لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەیە و بەمنزیکانە دەینێرێت بۆ حکومەتی بەغدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەمڕۆ دوو شەممە بە (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، “لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ بەغدا لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەغدا لەدوای 25ی نیسانەوە بڕی 950 ملیار دینار وەک موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی (نیسان/4) دەنێرێت، بە بەکارهێنانی هەمان میکانیزم کە لە دو مانگی ڕابردودا گیراوەتەبەر”.

ئاشكراشی كردووە، نزیكەی 300 هەزار فەرمانبەر مووچەكانیان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من-ەوە وەرگرتووە.

ئەوە لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێككەوتی 27ـی (ئازار/3)، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی (ئازار/3)ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرد، دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە هات.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە