سۆدەی نان، یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ماڵ و دەتوانرێت بۆ چەندین بابەت سوودی لیوەرببگیرێت، زۆربەی جار بۆ خواردن دروستکردن و پاککردنەوە و تەنانەت بۆ گرنگیدانی تایبەت بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەمانەشدا سۆدا بۆ کارێکی تر بەکاردەهێنرێت کە کەم کەس دەیزانیت بەڵام سوودێکی زۆری هەیە ئەویش لەناوبردن و نەهێشتنی مێرووەکانە لەماڵدا.
ئەم پێکهاتەیە دەتوانێت بەشێوەیەکی زۆر کاریگەر کار لە لەناوبردنی مێرووە زیانبەخشەکان لە ماڵ و باخجەکان بکات بەبێ ئەوەی هیچ کەرەستەیەکی کیمیایی بەکاربهێنیت، ئەم پێکهاتەیە دەتوانێت کاریگەری لەسەر مێرووەکان و قالۆنچە و سیسرکەکانیش هەبێت.
لێرەدا چەند ڕێگەیەکی تایبەت بەبەکارهێنانی ئەم پیکهاتەیە دەخەینەروو.
- قالۆنچەکان:
قالۆنچەکان یەکیکە لەو مێرووانەی لە زۆرترین ماڵەکاندا هەیە و لەلای زۆرێک لە مرۆڤەکان بێزراوە و دەتوانیت تەنها بە سۆدە ئەم میرووە بنبربکەیت، بەڵام دەبێت وابکەیت سۆدەکە بخۆن، لێرەشدا پێویستت بە پیکهاتەیەکی تر دەبێت چونکە میرووەکان سۆدە ناخۆن، بۆیە سۆدەکە لەگەڵ کەمێک شەکر تێکەڵ بکە و بیرژە.
چۆنێتی دروستکردنی:
سۆدەکە لەگەڵ شەکر بخەرەناو خەڵاتەیەک و بیانهارە
پاشان لەو شوێنانە بیانڕشێنە کە گومانی بوونی قالۆنچەکانی لێدەکرێت بەتایبەت لە سوجەکان و پشت کەرەستە نەجوڵێنراوەکەوە.
- هەنگەکان و زەردەواڵەکان:
ڕەنگە هەندێکجار هەنگ و زەردەواڵە ببنەهۆی بێزاری بۆیە بەم پێکهاتەیە لەناوی ببە.
چۆن دروستی بکەین:
نیو کوپ شەکر لەگەڵ نیو کوپ سۆدە لەخەڵاتە بدە و بەو شوێنانە بیڕشێنە کە هەنگەکان و زەڕدەواڵەکانی لین پاش خواردنی ڕاستەوخۆ دەمرن.
هاوکات زۆر مێروی تر کە دەتوانیت بەم پێکهاتەیە لەناوی ببیەت.