بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، سبەی کامێراکانی “خاڵ بۆ خاڵ” لە نێوان دهۆک و زاخۆ و شەقامی سەرەكی سحێلا و گەلی دەکەونەکار و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بۆ پاراسی گیانی خۆیان پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
ئەمڕۆ دوو شەممە 14ی نیسانی 2025، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کامێراکانی “خاڵ بۆ خاڵ” لە سەر ڕێگای دهۆک و زاخۆ، هەروەها شەقامی سەرەکی سحێلا و گەلی سبەی سێ شەممە دەکەونەکار.
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ ئاگاداری گشت شۆفێران دەکاتەوە، “پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ببن بۆ پاراستی گیانی خۆیان و سەرنشینەکانیان”.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێل 100 کم لە کاتژمێرێکدا و بۆ بارهەڵگریش 80 کم لە کاتژمێرێکدا.
