spot_imgspot_img

ئەمڕۆ دوکاندارەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە.

عەتا محەمەد، لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، ڕایگەیان: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسان، قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتوانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی دابەش دەکرێت، بەئامادەبوونی دووکاندارەکان و لیژنەی هەڵسەنگاندن.

عەتا محەمەد، زانیاری زیاتری لەو بارەوە خستووەتەڕوو و دەڵێت: شوێنی دابەشکردنی قەرەبووەکە گەڕەکی بەختیاری بینای کاروباری حیزبی قوباد تاڵەبانی، تەنیشت چاودێری دارایی، پشت سەنتەری گەنجانی کۆن کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ دەبێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 5ی نیسانی 2025، ئاگر لە بەشێک لە بازاڕ و دوکانەکانی مەزادخانەکەی سەرەوە (دارە سوتاوەکە) کەوتەوە و دوای سووتانی زیاتر لە 100 دوکان، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بە کاسبکاران و دوکاندارەکان گەیشت، دواتر سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی دارایی زیانلێکەوتوانی ئاگرەکە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە