کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند وێستگەی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە شارەکانی چەند وڵاتێکی کەنداو دادەنێت.
کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند، بڕیاری دا 24 وێستگەی “سوپەر چارجەر” بۆ بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی لە شارە قەرەباڵغەکانی سعودیە دادەنێت.
ڕوونیشیکردەوە کە دەستیکردووە بە فرۆشتنی چارەجەرەکان بە سعودیە و قەتەر و ئیمارات.
ئەو هەنگاوەی تێسلاش دوای ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز هات کە باسی لە بوونی ئەو گرفتە لە سعودیە دەکرد.
کۆمپانیای تێسلا ڕوونیکردەوە کە هەشت چارەسەر لە دەممام، هەشت لە جددە و هەشتی دیکەش لە ڕیازی پایتەخت دەدەنێت و ئاشکراشیکرد کە ئەمساڵ ژمارەی چارەجەرەکان لەو شارانە زیاتر دەکات و پلانی هەیە ساڵی داهاتووش لە شارەکانی تایف و مەدینە و بوریدە دایانبنێت.
