spot_imgspot_img

نەوتی برێنت لە 65 دۆلار نزیک دەبێتەوە

نرخی نەوتی برێنت، جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بۆ ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی یەک بەرمیلی لە 65 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانی جیهان یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتەوە 64 دۆلار و 80 سەنت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 61 دۆلار و 57 سەنت دەفرۆشرێت.

هەردوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوکو ئێستا 10 دۆلار لە بەهای خۆیان لەدەستداوە، بەهۆی شەڕی بازرگانی و سەپاندنی پێناسە گومرکییەکانی لەلایەن ئەمریکا و چینەوە.

بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کردووە، تا کۆتایی ئەم ساڵ نرخی نەوتی برێنت لە نزیکەی 63 دۆلار و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە دەوروبەری 59 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت.

شرۆڤەکاران پێیانوایە، هەرچەندە پێشبینیکراوە لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت رۆژانە 300 هەزار بەرمیل زیاد بکات، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و چین لە شەڕی بازرگانی، بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو. ئەمریکا پێناسی گومرکی بەڕێژەی 145٪ و چین بەڕیژەی 125٪ لەسەر کاڵای وڵاتی بەرامبەر سەپاندووە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە