spot_imgspot_img

شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و بەفر بارین هەریچم دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی زۆرباشی بارانبارین و هەورە بروسکە و تەرزە سەرتاسەری ناوچەجیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کەشێکی زستانی بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی بەهێزی ساردی جەمسەری .

هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لەسبەینێوە ڕێکەوتی (١٤/ ٤/ ٢٠٢٥) بۆ (١٦/ ٤/ ٢٠٢٥) لەئەنجامی دڕێژبوونەوەی دوو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆلێکی تاوەبارانی بەهاری مامناوەند بۆ بەهێز سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی دەگرێتەوە بەبڕی جیاواز شوێن بۆ شوین دەگۆڕێت.

ڕاشیگەیاند، سەرەتای بارانبارینەکەش بەنمەباران درەنگانی ئەمشەو یەک شەممە لەسەر دوو شەممەوە لەسنووری پارێزگای دهۆک و ئیداره ی زاخۆ و موسڵەوە دەستپێدەکات و لە سبەی دوو شەممەوە لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆدرەنگانی شەوی سێ شەممە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت سەرجەم ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، چەقی شەپۆلەکە دەکەوێته ڕۆژی سێ شەممە لەتەواوی ناوچەکان ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ تاوه بارانی بەخۆر و هەورە بروسکە هەیە بەڵام ناوچە شاخاوییەکان دۆخی بارانبارین باشتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، بە پلەیەک زۆرترین بڕی بارانبارین لەناوچەکانی ئاکرێ و دینارتە و بجیل شیلادزێ و بەردەڕەش و ڕۆڤیا و ئیدارەی سۆران و هەولێر و کۆیە و ئیدارەی ڕاپەڕین و هەڵەبجە دەبێت و بڕی باران لەو ناوچانە پێشبینی دەکرێت لەنێوان ( ٣٠ – ٥٠) ملم باران ببارێت و ناوچەکانی دهۆک پشکی شێریان بەردەکەوێت ئەگەری بارانی زۆرباش هەیە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو هەیە، پیشبینی دەکرێت زۆرترین بارانی لێ ببارێت .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەری بارانبارین لەتەواوی ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر ئەگەری ڕۆژی سێ شەممە ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند و هەورە بروسکە هەیە .

وتیشی، “پلەکانی گەرما ( ٧- ١٠) پلە سیلیزی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت، خێرایی بای باشووری خۆرهەڵات لەناوچەکانی کەرکوک و هەولێر و موسڵ لەنێوان (٣٠ – ٤٠) کیلۆمەترە لەکاتژمرێکدا لەسلێمانی و هەڵەبجە لەڕۆژی سێ شەممە لەهەندێ کات (٥٠-٦٠) کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا”.

پێشبینی ئەوەشی كردووە، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی و هەورامان ئەگەری بەفربارین هەیە لەو چیایانەی بەرزییان لەنێوان ١٨٠٠ – ٢٠٠٠ مەتر ئەگەری دووبارە بارینی تەرزهی قەبارە گەورە هەیە لەناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ تاوەبارانی بەخوڕ .

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە