spot_imgspot_img

چیبکەیت تا ماکیاژەکەت لەهاویندا تێکنەچێت؟

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئارەقکردنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کەرەستەی جوانکاری وەک ئەساس و کۆنسێلەر بە دەموچاودا بڕژێت و دیمەنی ماکیاژەکەت تێکدەدات.

گۆڤاری جولی لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردۆتەوە، بۆ ئەوەی جوانکارییەکان لە پلەی گەرمی بەرزدا کار نەکەن، پێشنیاری بەکارهێنانی “سپرای سێتنگ” دەکات، کە وەک پێکهاتەیەکی جادوویی کاردەکات بۆ درێژکردنەوەی کاریگەری ماکیاژ بۆ ماوەیەکی زۆر، تەنانەت لە پلەی گەرمی بەرزدا.

گۆڤاری مۆدە و جوانکاری ڕوونیکردەوە کە سپراکە یارمەتی جێگیرکردنی ماکیاژ دەدات لەسەر پێست، ڕێگری دەکات لە دروستبوونی لێوارە پەڵەدارەکان لە ڕۆژێکی درێژ و گەرمدا.

سپرای سێتینگ ڕاستەوخۆ دەڕشێنرێتە سەر پێست دوای بەکارهێنانی ئەساس بۆ ئەوەی ماکیاژەکە لە چرچ و لۆچیدا جێگیر نەبێت، وشک نەبێتەوە، یان دەست بە وردبوونەوە یان لیبوونەوە نەکات.

گرنگە سپرای سێتینگ بەکاربهێنرێت کە دوور بێت لە کحول و پارابین و سلیکۆن بۆ پاراستنی پێست.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە