spot_imgspot_img

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

مەكتەبی سیاسيی یەكێتی لە 37 یەمین ساڵڕۆژی كارەساتی ئەنفالدا پەیامێك بڵاودەكاتەوەو دەڵێت”حكومەت و پەرلەمان و هەمووان ئەركمانە كاربكەین بۆ سارێژبوونی یەكجارەكی زامەكانی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال”.

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفالدا:

سی و حەوت ساڵ لەمەوبەر كوردستان رووبەڕووی دڕندانەترین تاوانی ئەنفال بووە ، كە ئامانج لێی جینۆسایدكردنی گەلەكەمان بوو لەسەر زێدی باو و باپیرانی خۆی

ئەم تاوانەی كە بەرامبەر بە خەڵكی بێدیفاعی گوند و دێهاتی كوردستان كرا ئازارێكە بێ كۆتاییە لە دڵ و دەروونی هەموواندا و لەبیرچوونەوەی هەرگیز ئاسان نییە كە لە چەند مانگێكی كەمدا 182 هەزار مرۆڤی كورد لە پیر و گەنج و منداڵ لە هەردوو رەگەز بەدڕندانەترین شێوە زیندە بەچاڵكران و دەیان هەزاری دیكە رووبەڕووی ژیانی كولەمەرگی ناو ئۆردوگا زۆرەملێكان كرانەوە.

لەم یادە پڕ لە سوێیەدا جارێكی دیكە تەئكیددەكەینەوە ئەركی هەمووانە لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش هەوڵەكانمان چڕتربكەینەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بەو ناوچانەی بەهۆی تاوانی ئەنفالەوە زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە و هەروەها ژیانێكی سەربەرزانە بۆ كەسوكاری شەهیدان و بێسەرو شوێن بووەكانی جینۆسایدی میللەتەكەمان دابینبكەین.

لە لایەكی ترەوە بەرپرسیارێتیی پەرلەمان و حكومەتی فیدراڵییشە ئەركە مرۆیی و دەستوورییەكانی خۆیان باشترجێبەجێبكەن بۆ سارێژبوونی یەكجارەكی زامەكانی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال.

درود بۆ شەهیدانی ئەنفال و سڵاو بۆ خۆراگریی كەسوكار و یادگاری شیرینینان

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە