ئەنجوومەنی خزمەتی گشتیی فیدڕاڵی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق نزیکەی شەش هەزار کەس لە یەکەمی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت.
سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجوومەنی خزمەتی گشتیی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، پرۆسەی دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار و 900 داواکار لە یەکەمی زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان تەواوبووە و دۆسیەکانیان یەکلایی کراوەتەوە.
دەشڵێت: ئەو دەرچووانە لە هەژماری تایبەتی خۆیان پەیامیان پێدەگات و بەمنزیکانەش، فەرمانی وەزاری سەبارەت بە دامەزراندنەکانیان دەردەچێت.
ڕاشیگەیاندووە، دامەزراندنی داواکاران بەپێی پسپۆڕییە ئەکادیمییەکانیان و پێداویستیی دامەزراوەکان ئەنجامدراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەزاران كەس لە سێ یەكەمەكانی هەرێم داواكاری دامەزراندنیان ئاڕاستەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كراوە، بەڵام حكومەتی عێراق ڕازی نییە بە دامەزراندنیان و جێكردنەوەیان لەناو خشتەكانی بودجە و میلاكی فیدڕاڵی لەكاتێكدا بەهۆی خانەنشینی كردی 4 تەمەن لە هەرێم لەمساڵدا زیاتر لە 30 هەزار كەس خانەنشین بوون و كەمی میلاك لە فەرمانگەكان سەریهەڵداوە.