spot_imgspot_img

“دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا نزیكەی 20 ڕۆژی دەوێت”

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا و دەشڵێت: ڕووبارەکە ئاستی بەرزە و ئاوەکە زۆر ساردە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە بارەی دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسف بەرزنجییەوە ڕایگەیاند، دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا 20 بۆ 25 رۆژی دەوێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووبارەکە ئاستی بەرزە و ئاوەکە زۆر ساردە و ئەوەش کاریگەری لەسەر مانەوەی تەرمەکە لە ئاوەکەدا هەیە.

هەینی رابردوو ئاڤێستا یوسف لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری هەولێرەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە سنووری مێرگەسۆر کردبوو، لە رووباری تەنگاتوور خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە