spot_imgspot_img

تمەن ئاگر لە بازاڕ بەردەدات

بەهای تمەنی ئێرانی لە شەوی ڕابردووەوە تائیستا نزیکەی نیوەی نرخەکەی بەرزبۆتەوە بەجۆرێک ئێستا 100 دۆلار بەرامبەر 6,500,000 سپاچیک و 8,500,000 حەواڵەیە.

شەوی ڕابردوو پاش ئەنجامدانى دانوستانەکان و دابەزینى ئاستى هەڕەشە و گرژییەکان، بەهاى تمەنى ئێرانى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە، و 100 دۆلارى ئەمریکی بە 8 ملیۆن و 500هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت بەشیوەی حەواڵە ، ئەمە لە کاتێکدایە پێش سێ ڕۆژ 100 دۆلار بە زیاتر لە 10 ملیۆن تمەنی ئێرانی بوو.

ئەم بەرەوپێشچوونەی نێوان ئەمریکا و ئێران تەنها کاری نەکردۆتە سەر تمەنی حەواڵە، بەڵکو تمەنی نەقدیش بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار بەرامبەر تمەن 6 ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەی پیوەدەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بەهاى تمەن لە بەرامبەر 100 دۆلاردا گەیشتە زیاتر لە 8 ملیۆن.

هەفتەی ڕابردوو دوای زیادبوونی لێدوانەکان و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران نرخی تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەجۆرێک 100 دۆلار بووە 10 ملیۆن و 600 هەزار تمەن، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی ئێران و ئەمریکا، نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار رووی لە بەرزکردنەوە کرد.

دوێنێ و دوای ئەو ئاڵۆزییانە بۆیەکەمجار ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان گەڕێکی دانوستانی ناڕاستەوخۆیان بەڕێوەبرد و تیایدا لەسەر چەند پرسێکی نێوانیان بەتایبەتی دۆسیەی ئەتۆمی تاران و کەمکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران گفتوگۆیان کرد، دوای تەواوبوونی گفتوگۆکان، رایانگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و شەممەی داهاتوو سەرلەنوێ کۆدەبنەوە.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە