وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستبەسەردا گرتنی 150 تۆن سەبەتەی خۆراکی قاچاغدا بگرن و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، تیمەکانی کۆنتڕۆڵکردنیان لە پارێزگای کەرکوک، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، توانیویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە کەرەستەی سەبەتەی خۆراکی قاچاخدا بگرن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ چاودێریکردنی جوڵەی بازاڕە بازرگانییەکان و هەوڵە بێوچانەکانی بۆ سەقامگیرکردنی نرخی خۆراک.
ڕیاز ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانی هەماهەنگی لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بڕێکی زۆر و جۆراوجۆر لە کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک کە بۆ هاووڵاتیان تەرخانکرابوو، کە بە 150 تۆن مەزەندە دەکرێت، دەستی بەسەردا گیرا، لەوانە ئارد، برنج، لەتکە نۆک، کە بازرگانیکردنیان لە بازاڕە بازرگانییەکاندا قەدەغەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر سەرجەم بڕە دەستبەسەرداگیراوەکاندا گرتووە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر سەرپێچیکاران گرتووەتەبەر.