زانایانی ڕووسیا ماددەیەکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی ڕژانی نەوت پەرەپێدا و بە سەرکەوتوویی هەموو تاقیکردنەوە مەیدانییەکانی لە هەرێمی کراسنۆدار بڕیوە.
دکتۆر ماریا کۆڤالیۆڤا، مامۆستای هاوبەش لە بەشی دابینکردنی سووتەمەنی و چەورکەر لە زانکۆی فیدراڵی سیبیریا ڕایگەیاند، لەو ڕێیەوە دەتوانن ڕژانی نەوت لە کەناراوەکان و شوستەکانی کەنار دەریاکان چارەسەر بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ماددەیە چەندین تایبەتمەندی بێوێنەی هەیە، لەوانەش پیسبوونی لاوەکی نییە و مادەکە دوای ئەنجامدانی ئەرکەکەی بە تەواوی لەناو دەچێت.
لەگەڵ ئەوەشدا توانای گونجانی ژینگەیی هەیە و پێکهاتە کیمیاییەکەی ڕێگە دەدات بگۆڕدرێت بۆ ناوەندێکی خۆراکی بۆ بەکتریا ئۆکسێنەرەکانی ڕۆن.
ئاسانیی شێوازی بەکارهێنانیشی تایبەتمەندییەکی دیکە بە ماددەکە دەدات کە دەکرێت لە ناو یەکە گوازراوەکانی وەک کۆنتێنەردا دروست بکرێت و بگوازرێتەوە.
