spot_imgspot_img

لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەکرێت

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، ڕۆژی نۆی ئەم مانگە بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندبوو، “هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای حکومەتی هەرێم پێی ڕاگەیاندووم سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئامادەبوونی لیستەکە بە چەند ڕۆژێک شاندی حکومەتی هەرێم لیستەکە بەو سیستمە دەبەنە بەغداد و لەوێ دەست بە وردبینیکردنی دەکرێت و پاشان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت و دەخرێتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی بۆئەوەی بریاری تەمویلی بدات.

سەمیر هەورامی باسی لەوەشکردبوو، وردبینیکردنی لیستەکە لە بەغداد زۆر ناخایەنێت، چونکە بنەمای وردبینییەکە لەسەر مانگەکانی پێشوو دەبێت و ئەو تێبینییانەی کە هەبوون چارەسەر کراون، هاوکات لیستی خانەنشینانیش بەو جۆرەی بەغداد داوایکردووە ئامادەدەکرێت.

پێشتر بەغداد داوای لە هەرێم کردووە هەموو 10 بۆ 12 مانگێک لیستی مووچە و میزان مراجەعە بنێرێت تا وردبینی تیادا بکرێت و پاشان تەمویل بکرێت، لەماوەکانی ڕابردوودا بەهۆی بڕیارێکی تایبەت بە خانەنشینان لیستی مووچە دواکەوت و بەمەش دابەشکردنی مووچە دواکەوت.

ئەو شاندەی کە لیستی مووچە دەگەیەنێت بە بەغدا لەوێ دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی هەر کێشەیەک لە لیستی مووچەدا هەبوو بە زوویی چارەسەری بکەن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە