شارەزایانی تەندروستی نیشانەی سەیریان ئاشکرا کرد کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ کەمی یۆد لە جەستەدا.
شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە یۆد یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی دەدات، کە خانەکانی تەندروست و ڕێژەی زیندەپاڵ (میتابۆلیک) دەپارێزێت، زیندەپاڵ خێرایی کارلێکی کیمیاییە لە جەستەدا.
سەرچاوەکانی یۆد بریتین لە شیری مانگا و بەرهەمە شیرەمەنیەکان، هێلکە، ماسی. خۆشبەختانە زۆربەی خەڵک بە خواردنی خۆراکی هاوسەنگ و هەمەچەشن توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان هەیە، بەڵام ئەمە هەموو کەسێک ناگرێتەوە، وەک پزیشکەکان ڕوونی دەکەنەوە: ئەگەر ڕێجیمێکی توندی ڕووەکی پەیڕەو بکەیت و هیچ جۆرە ماسی و هێلکە و شیری مانگا و بەرهەمە شیرەمەنیەکانی تر نەخۆیت، لەوانەیە بتەوێت بیر لە خواردنی خۆراکی بەهێزکراوی یۆد بکەیتەوە یان تەواوکەری یۆد بخۆیتەوە.
ئەمانە نیشانەکانی کەمی یۆدن لە جەستەدا:
1- تەنکبوونەوەی بەشی دەرەوەی برۆ (دابەزینی چڕی موو لە سێیەکی دەرەوەی برۆ – ئەو بەشەی کە نزیکترینە لە گوێچکەکانەوە).
- هەڵوەرینی قژ
- گۆڕانی دەنگ
- گەورەبوونی زمان
- زیادبوونی کێشی بێ هۆ
- بەرزبوونەوەی ئاستی ئیسترۆجین کە ھۆرمۆنێکە توخمە پەرەسەندن و فرمانەکانی زۆربوون لە مێیەدا ڕێکدەخات
- دابەزینی ئاستی زیرەکی
ئەگەر هەریەکێک لەم نیشانانەت هەبوو، مەرج نییە مانای ئەوە بێت کە کێشەی کەمی یۆدت هەیە، بەڵام باشتر وایە پشکنینی خۆت بکەیت بۆ ئەوەی هۆکارەکەی بزانیت.
