ڕاگەیەندراوێک لەکۆشکی سپییەوە بۆ جیهان

کۆشکی سپی ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ نوێنەرانی ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێت”گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەرێنی و بونیادنەر بوون.

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند کە “گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەرێنی و بونیادنەر بوون”، ئەمەش دوای ئەو دیدارە دێت کە لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ شەممە 12ـی نیسانی 2025، پاش کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران، کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئێرانی دڵنیاکردۆتەوە کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە راسپێردراوە بۆ گفتوگۆ و وتی”سەرۆک ترەمپ پێی ڕاگەیاندوم تا بکرێت، لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکرێن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئەو کۆبوونەوەی ئەمرۆ ئەنجامدرا، هەنگاوێکە بۆ بەرەو پێش بردنی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئەنجامێک کە سودی بۆ هەردوولا هەبێت”.

پێشتر نوێنەری ئێران، عەباس عێراقجی ڕایگەیاند، لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا ڕێککەوتین هەفتەی داهاتوو جارێکی تر کۆبینەوە و گەڕێکی تری دانوستان بێتە ئاراوە، هاوکات ئەمشەویش کۆشکی سپی ئەو بڕیارەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت”لە هەردوولا رێککەوتن شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە و بەردەوامبن لە گفتوگۆ”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە