spot_imgspot_img

نرخی بەرهەمەكانی ئایفۆن نزیکەی دوو هێندە بەرز دەبنەوە

هەواڵی زیادبوونی نرخی ئایفۆن، بەهۆی باجی نوێی گومرگی ئەمریکا شلەژانی دروستکرووە، ئەمەش بەهۆی ئەو خواستە زۆری لەسەر بەرهەمەکانەوە هەیە.

گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریکی، راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی زیادکردنی باجی گومرگی لە ئەمریکا، نرخی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئاپڵ بەڕێژەی 43٪ بەرزدەبنەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، نرخی ئایفۆن 16 پرۆماکس لە 1,599 دۆلارەوە بۆ 2,300 دۆلار بەرزدەبێتەوە، هەروەها هەرزانترین مۆدێلی ئایفۆن کە ئایفۆن 16 ئییە، نرخەکەی لە 599 دۆلارەوە بۆ 856 دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەرهەمەکانی دیکەی ئاپڵ وەک ئایپاد، ئاپڵ وۆچ، ئەیرپۆد و کۆمپیوتەری ماک بە هەمان رێژە نرخیان بەرزدەبێتەوە.

فۆربس، ڕوونی کردۆتەوە کە 80٪ی پێکهاتەکانی ئایفۆن لە چین لەلایەن کۆمپانیای فۆکسکۆنەوە بەرهەم دەهێنرێن، کاتێک ئەم بەرهەمانە دەهێنرێنەوە بۆ ئەمریکا، کۆمپانیای ئاپڵ دەبێت نزیکەی 40 ملیار دۆلار باج بدات، ئەگەر کۆمپانیای ئاپڵ ئەم زیانە بخاتە سەر بەکاربەران، ئەوا نرخی هەموو بەرهەمەکانی بەڕێژەی 43٪ بەرزدەبنەوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، باجی گومرگی بەسەر هەموو کاڵای هاوردەکراو سەپاند کە کەمترین ڕێژەی 10٪یە و بەپێی وڵاتەکان دەگۆڕێت، چین گەورەترین زیانمەندە بە سەپاندنی باجی 34٪، لەسەر 20٪ی پێشوو، واتە ئێستا 54٪ باجی گومرگی دەخرێتە سەر هەر کاڵایەک لە چینەوە بۆ ئەمریکا.

ئەم بڕیارەی ترەمپ ناڕەزایی گەورەی لێکەوتۆتەوە و بازاڕی جیهانی تێکداوە، لە ماوەیەکی کەمدا، کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا پێنج ترلیۆن دۆلار لە بەهاکانیان لەدەستداوە

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە