spot_imgspot_img

عێراق كۆتایی بە ئینتەرنێتی “وای فای” دەهێنێت

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ كۆتایی بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی “وای فای” دەهێنرێت لە عێراقدا و دەرگاش كراوە دەبێت بەڕووی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

هەیام یاسیری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە كۆنگرەی كارە عێراقییەكان (IBS) ڕایگەیاند، گرنگی بە دابینکردنی تۆڕێکی حکومی پارێزراو دەدەین بۆ بەستنەوەی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت بەیەكەوە و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی و پیشەسازی و بانکی ئۆتۆماتیکی.

دەشڵێت: تۆڕێکی حکومی پارێزراومان لە دامودەزگاکانی دەوڵەت لە بەغدا و پارێزگاکان دامەزراندووە و بۆ یەکەمجاریش لەمساڵدا كۆتایی هاتن بە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای “وای فای” دەبینن.

ئاشكراشی كرد، دەرگاكانی وەزارەت دەکاتەوە و بەتوندی پشتگیری لە هەر پێداویستییەک، بیرۆکەیەک، پێشنیارێک، یان پرۆژەیەک دەکات، کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پێشکەش بکرێت لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا، لە بواری ئۆتۆماتیکیکردنی دامەزراوەكان و گۆڕینی دیجیتاڵی گشتگیر لە بواری دابینکردنی دەرفەتی تەکنەلۆژیدا، زیادکردنی هەلی کار بۆ گەنجانی بەهرەمەند لە بواری پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندان و داهێنان و دروستکردنی کەسانی شارەزا، یان هەر بوارێکی تر کە پاڵپشتی ئابووری دیجیتاڵی و دەوڵەمەندبوونی داهاتی دەوڵەت بکات.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە