ڕێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان هێرشی توند دەکاتە سەر یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و دەڵێت، فەتوایان بۆ درا بچن لە غەززە جیهاد بکەن، کەچی لە هەولێر داوای جیهادی خۆپیشاندان دەکەن و دەستیان کردووە بە جیهادی سەلەفیەکان و بەکافرو مونافیقیان لەقەڵەم دەدەن.
ئەمشەو پەڕەی فەرمی عەبدوللەتیف ئەحمەد، ڕێبەری سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەندراوێک وەڵامی حزبە ئیسلامییەکانی دایەوە کە چەند ڕۆژێکە لە میدیا و سۆشیال میدیاوە بە هۆی شەڕی غەززەوە هێرشی توند دەکەنە سەر یەکتر.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەیجی عەبدوللەتیف ئەحمەد بەم شێوەیەیە:
چەند سەرنجێک لەسەر جیهادی برا ئیخوانیەکانمان:
١.برایانی یەکگرتوو و کۆمەڵ فەتوای جیهادی چەکدارییان بۆ درا کە لە غەززە بیکەن، کەچی داوادەکەن لە هەولێر جیهادی خۆ پیشاندان بکەن!!!
ناشێ جیهاد کردن بە گردبونەوە تێگەشتبێتن، وە ناشێ حکومەتی هەولێر بە حکومەتی ئیسڕائیل تێگەیشتبن؟!
٢. ئەوان بێ پرس کردن بە وەلی ئەمری هەولێر جیهادی خۆپیشاندانەکەیان ناکەن، بەوە سەلماندیان بەراستی زۆر گوێڕایەڵی وەلی ئەمرن لە قسەی لانەدان، تەنانەت جیهادیش ناکەن کە وەلی ئەمر ڕازی نەبێت هەرچەندە موفتیەکانیشتان فەتوایان بۆ دان!! بەڵام دەشڵێن وەلی ئەمر نیین وەلی خەمرو طاغوتن!!!
٣. ئەوان ناتوانن لە هەولێر گردبونەوەیەک بکەن بۆ پشتیوانی غەززە، کەچی بە قسەی گەورەش هیچیان نەهێشتۆتەوەو باسی جیهادو لەناوبردنی ئیسرائیل دەکەن!!
٤. ئەوان خۆیان نادەن بەگژی حکومەتدا و بە تەنها ڕێگریەکی سادە خۆیان بە مەعزور ئەزانن، بەڵام دەیانەوێت خەڵکی غەززە بەدەستی بەتاڵەوە بچێت بەگژی ئیسرائیلدا!!
٥. ئەوان لە جیاتی جیهادی ئیسرائیل دەستیان کردووە بە جیهادی سەلەفیەکان و بەکافرو مونافیقیان لەقەڵەم دەدەن چونکە جیهادەکەی ئەوان ناکەن و پێیان دەڵێن بەسیەتی چیتر ئاشوب دروست مەکەن و موسڵمانان بەکوشت مەدەن بێ بەرهەم.