ئاسیاسێل ئاهەنگی سەرکەوتنێکی ستراتیژیی دەگێڕێت، کە نوێگەرییەکی تەواوی لەناو تۆڕ و سیستەمەکەیدا کردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێشەنگایەتی و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئاستێکی جیاواز و نوێ.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پڕۆسەیەکی بەرفراوانی نوێکردنەوە و گەشەپێدانی بونیادی ژێرخانەکەی و تۆڕەکەی لە هەموو بەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە هەنگاوێکدا کە نیشانەی پابەندبوونی بەردەوامییەتی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێشکەوتوو و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانی.
لە سۆنگەی پابەندبوونیەوە بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتی خزمەتگوزارییەکانی، ئاسیاسێڵ سیستەمەکانی کارپێکردنی بە شێوەیەکی تەواو نوێ کردووەتەوە لە پێناو ئامادەکاری بۆ پەیوەندییە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد، کە رێگە دەدات بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێکی پێشکەوتوو و بەرفراوان لە خزمەتگوزاری بە بەشداربووەکانی، ئەمەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی هەیە لەسەر باشترکردنی کارایی تۆڕەکەی.
لە ماوەی ئەم پڕۆسەی نوێکردنەوە و گەشەپێدانەیدا، کە لە کاتژمێر ١٢ـی شەوی ١٠ لەسەر ١١ـی نیسانی ٢٠٢٥ دەستی پێکرد و هەتا کاتژمێر ٧ـی بەیانی بەردەوام بوو، وە بۆ دڵنیابوون لە دروستبوونی کەمترین کاریگەری لەسەر بەشداربووانی، ئاسیاسێڵ سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بێبەرامبەر پێشکەش بە هەموو بەشداربووانی لە سەرتاسەری عێراقدا کرد کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن بەشداربوون.
بەم نوێکردنەوەیە، ئاسیاسێڵ درێژە بە بەهێزکردنی پێگەی پێشەنگی خۆی دەدات وەک کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان لە عێراقدا کە خاوەنی باشترین خزمەتگوزاری و خێراترین تۆڕە لە بواری پەیوەندییەکاندا.
ئاسیاسێڵ جەخت لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆی دەکاتەوە بۆ داهێنان و گەشەپێدان، بەشێوەیەک کە لەگەڵ خواست و پێداویستییەکانی بەشداربووانیدا بگونجێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاسیاسێڵ سوپاسی هەموو بەشداربووانی دەکات بۆ متمانەیان و بەڵێنیان پێدەدات کە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.