دیاردەی وشکەساڵی لە هەرێم دەردەکەوێت

دیاردەی وشکەساڵی لە هەرێم دەردەکەوێت، تکایە جوتیاران پێش چاندن وریابن.
شیکردنەوەی داتاکانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی ئەمساڵ بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای سەردەم، بەهۆی کەمی بەفر و بارانی ئەمساڵ ئاستی وشکی خاکی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی مەترسیدار دایە.
لە وێنەی یەکەم دەردەکەوێت لە قوڵی سفر مەتر بۆ 40 سانتیمەتر، بەرەنگی زەردێکی کاڵ دەردەکەوێت و لە چەند شوێنێکی دیکە رەنگەکە تۆختر دەبێتەوە، کە نیشانەی کەمی ئاوی ژێر زەوییە کە هەریەک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر بەسەنتەری شار و ناوچەکانی دەوروپشتی، سنوری چوارچێوەی پارێزگای دهۆک بەڵام ناوەندی شار بۆ ئەو قوڵیە هێشتا دڵخۆشکەرە، پاشان گوندەکانی دەوروپشتی قەزای چەمچەماڵ لەگەڵ ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و کفری و خوار و ناوەراستی عێراق دەگرێتەوە .
تەنیا لە قوڵی 100 سانتیمەتر چەند ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی بەر ووشکبوونەوەی خاک دەکەوێت و هیچ تۆوێک تێدا چەکەرە ناکات و شێی پێویستی نییە بۆ گەشەکردن، بۆیە کشتوکاڵکردن لە پارێزگای هەولێر دەکەوێتە مەترسییەوە و دەبێت جووتیارانی ئەو ناوچانە بە وریایی زیاترەوە بەرهەمەکانیان بچێنن یان رووبەری چاندن کەمبکەنەوە ئەمەش لە قازانجی دارایی خۆیانە.
تا ئێستا سنووری پێنجوێن و دەشتی شارەزوور سەلامەتە و پێویستە ئەمانیش بەهۆی کەمی بەفربارینەوە کە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ئاوی ژێر زەوی راوێژ بە ئەندازیاری کشتوکاڵی یان سەنتەری رێنمایی ناوچەکانیان بکەن بۆ بڕ و رووبەری چاندنی بەرهەمەکانیان تا زەرەرمەندی دارایی نەبن
ئەندازیاری کشتوکاڵی – رۆژیار سیروان
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە