زیرەکی دەستکرد ئەو داهێنانە گەورەیەی کە مرۆڤایەتی کردی و ئێستاش بۆتە جیگەی نیگەرانی، بابزانین زمانی نهێنی AI “Giber link” چییە و بۆچی نیگەرانییەکانی دروستکردووە؟
لە دونیای زیرەکی دەستکرددا بەردەوام تەکنەلۆژیای نوێ سەرهەڵدەدات، هەندێکیان ئامانجیان باشترکردنی کارلێکی نێوان مرۆڤ و ئامێرەکانە، هەندێکی تریش پرسیاری ئەخلاقی و ئەمنی دەوروژێنن.
یەکێک لەو تەکنەلۆژیایانە کە مشتومڕێکی بەرچاوی لەنێو توێژەران و شارەزایاندا دروستکردووە، بریتییە لە گیبەرلینک Giber link ، کە پڕۆژەیەکە ڕێگە بە سیستەمی زیرەکی دەستکرد دەدات پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا بکات لە دەرەوەی تێگەیشتنی مرۆڤ.
ئەم پڕۆژەیە پرسیاری زۆر لەبارەی شەفافیەت و ئاسایش و داهاتووی پەیوەندی ئامێر بە ئامێر لە دەرەوەی تێگەیشتنی مرۆڤ دەوروژێنێت.
لەم بابەتەدا پێداچوونەوە بەو شتانە دەکەین کە لەبارەی ئەم زمانەوە دەزانین و هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت ئەو نیگەرانییە پەرەسەندنانەی کە لە دەوری ئەم زمانەدا هەن لە بازنەکانی تەکنیکی و ئەمنیدا.
“گیبەرلینک Giberlink ” چییە؟
سەرەتای ئەمساڵ ڤیدیۆیەک لە یوتیوب کە ڤایرۆس بوو پڕۆژەی گیبەرلینکی تێدا نمایشکرا لەگەڵ دوو بریکاری AI لە کۆمپانیای Eleven Labs باس لە حجزکردنی هۆتێلێک دەکەن.
دوو بریکاری AI دەستیان بە پەیوەندییە تەلەفۆنییە ئاساییەکە کرد، بەڵام دواتر بۆیان دەرکەوت کە هەردووکیان AIن و بڕیاریاندا لە زمانی ئینگلیزی قسەکراوەوە بگۆڕن بۆ زمانە ناوازەکەی خۆیان، کە ئەمەش بۆ مرۆڤ ئەستەمە تێبگات.
ئەم زمانە ناوازەیە بۆ ئەوە دروستکراوە کە ڕێگە بە بریکارەکانی AI بدات بە شێوەیەکی کاراتر پەیوەندی بکەن، بەڵام مرۆڤ تێناگات.
زمانەکە لەسەر بنەمای GG Wave دامەزراوە، کە پرۆتۆکۆڵێکی ستانداردی سەرچاوە کراوە و سیگناڵە دەنگییەکان بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی زانیاری لە نێوان بریکارەکانی AI بە نزیکەی 80% خێراتر لە قسەکردنی ئاسایی.
لە کاتێکدا مرۆڤ دەتوانێت لەو دەنگانە تێبگات کە گیبەرلینک بەرهەمی دەهێنێت، بەڵام لێکدانەوەی داتاکان بەبێ ئامێری تایبەتمەند یان بەرنامە کارێکی قورسە.
Gibber Link پەیوەندی و کارلێککردن لە نێوان ئامێرەکاندا خێراتر دەکات و سەرچاوەی کۆمپیوتەریی پێویست کەمدەکاتەوە، چونکە چیتر بریکارەکانی AI پێویستیان بە پرۆسێسکردنی زمانی ئاڵۆزی مرۆڤ نییە.
گرنگی “گیبەرلینک”
گیبەرلینک لەلایەن ئەندازیارانی نەرمەکاڵای مێتا بۆریس ستارکۆڤ و ئەنتۆن پیدکویکۆ پەرەی پێدراوە، نوێترین نموونەی AI یە کە لە زمانی مرۆڤ تێپەڕێت، لەگەڵ چاتبۆتەکان توانای دروستکردنی فۆڕمی نوێی پەیوەندیکردنیان هەیە کاتێک بە تەنیا جێدەهێڵرێت.
ئەم زمانە ڕێگە بە بەرنامەکانی AI دەدات کە بزانن کارلێک لەگەڵ سیستەمێکی تری AI دەکەن و بە خێرایی بگۆڕدرێن بۆ شێوازی گواستنەوەی زانیاری لەسەر بنەمای دەنگ.
پرۆژەی Gibber Link لەسەر بنەمای نەرمەکاڵای گفتوگۆیی AI ی Eleven Labs و مۆدێلی زمانی گەورەی Open AI دامەزراوە، هەروەها بۆ باشترکردنی کارلێکەکانی نێوان سیستەمی AI داڕێژراوە بە ڕێگەدان بە چاتبۆتەکان بۆ پەیوەندیکردن بە بەکارهێنانی پرۆتۆکۆڵی GG Wave کە بە تایبەتی بۆ کارایی ئامێرەکان دیزاین کراوە.
کاتێک ڕۆبۆتێکی AI دەزانێت کە قسە لەگەڵ ڕۆبۆتێکی تری AI دەکات، پڕۆژەی Gibber link پێویستە ڕۆبۆتەکان بگۆڕدرێن بۆ پرۆتۆکۆڵی پەیوەندی GG Wave کە پێویستی بە GPU نییە بۆ ناسینەوەی قسەکردن و تەنها CPU یە.
لە هەر حاڵەتێکدا کۆنترۆڵی مرۆڤ و چاودێری کاریگەر بە پێویستی دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە لە ژێر کۆنترۆڵدا دەمێنێتەوە.