spot_imgspot_img

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ڕاگەیەندرا

پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9 بڵاودەکاتەوە و بەپێی خشتەکە 15/5 یەکەم تاقیکردنەوەیە.

وەزارەتی پەروەردە، بە نووسروێک سەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی ئاگادار کردۆتەوە، کە ڕۆژی 15ـی ئایار یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەرەتی ئەنجام دەدرێت.

بەپیی خشتەکە، تاقیکردنەوەکان حەوت ڕۆژ دەخایەنێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی بەڕێوەدەچێت.

هەرلە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەگەر ئەو ڕۆژەی تاقیکردنەوە هەبوو و بەر پشووی فەرمی کەوت ئەوا بۆ ڕۆژی ئەو وانەیە تاقیکردنەوەی تێدا دەکریت و پاسان بەپیی خشتەکە بەردەوام دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە