سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی واژۆکردنی دوو یاداشتنامەی لەگەڵ ئەمریکا کرد و باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت”شانازی دەکەین”.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو یاداشتنامەی کارکردن لەگەڵ حکومەتی محەمەد شیاع سودانی واژۆکران کە لە بوارەکانی وزەدایە.
ئاماژەی بەوەشداوە، شانازی دەکەین کە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی جی ئێی ڤێرنۆڤا و یو جی تی ڕینێوبڵز ڕێککەوتنی چەند ملیار دۆلارییان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کردووە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق لەبواری وزەدا.
پێشتریش ئیدارەی ئەمریک،ا زانیاری له بارەی دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن له کەرتی کاره با و یاداشتێکی دیکەی نێوان ژووره بازرگانییه کانی عێراق و ئەمریکا ئاشکراکردبوو.
بەپێی بڵاوکراوەکە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت” سەرکردایەتی ئەمریکا لە کەرتی وزەدا پێشکەوتنی جیهانی دەباتە پێشەوە”.
