چوون بۆ حەج بە ڤیزەی عومرە قەدەغە كرا و پشكی حەجی هەرێمی كوردستان زیادكراوە و ئه‌مساڵ زیاتر له پینج هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه و وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ده‌ڵێت: بڕی تێچووی 7 ملیۆن دینار بۆ فڕۆكه و 5 ملیۆن و 500 هەزاریش بۆ ڕێگای وشكانی دیاری كراوه.
ژمارەی حاجییانی هەرێم زیادكرا
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان به (خەڵك)ی ڕاگه‌یاند، بەپێی بڕیاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڤیزای ساڵانه چوونه‌ته سعودیه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 29ی ئه‌م مانگه نه‌گه‌ڕێنه‌وه، سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێیان ده‌كات، كه زیاتر له دوو ده‌فته‌ر دۆلاره.
ڕاشیگەیاند، “ساڵی ڕابردوو 4 هه‌زار و 185 كه‌س ناویان بۆ حه‌ج گه‌ڕابوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ پشكی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و 5 هه‌زار و 120 كه‌س ده‌چن بۆ حه‌ج، كە بە هەردوو ڕێگای فڕۆكە و وشكانی ڕەوانەی سعودیە دەكرێن بۆ بەجێهێنانی حەج”.
ئاشكراشی كرد، 2 هه‌زار و 560 كه‌س له ڕێگه‌ی وشكانی و ئه‌وانی تریش به‌ڕێگه‌ی فڕۆكه بۆ سعودیه بەڕێ دەكرێن.
بڕی تێچووی حەج جیاوازە
سەبارەت بە نرخی حەجیش، وتەبێژی ئەوقافی هەرێم وتی، “ساڵانه بڕی تێچووی حه‌ج له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی عێراقییه‌وه دیاری ده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش پێیەوه پابه‌ند ده‌بیت، كە هه‌ر ساڵه‌و نرخێكە، بۆ ئه‌مساڵ بڕی تێچووی 7 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ فڕۆكه و 5 ملیۆن و 500 هەزار بۆ ڕێگای وشكانی دیاری كراوه”
چوون بۆ حەج بە ڤیزەی عومرە قەدەغە كرا
كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سعودیە ئەمساڵ ڕێکاری توندی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە حەجی نایاسایی و پێش چەند ڕۆژێکیش هەموو ڤیزایەکی ڕاگرت تاوەکو دوای پرۆسەی حەجی ئەمساڵ.
ڕاشیگەیاند، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بە فەرمی بڕیاری داوە، هەر کەسێک لە دوای ٢٩/٤/٢٠٢٥ لە سعودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت، بەجۆرێك هەر کەس و کۆمپانیا و دامەزراوەیەک خوی بهێڵێتەوە سزا دەدرێت بە بڕە پارەیەک، کە دەگاتە ١٠٠ هەزار ڕیالی سعودی، کە زیاتر لە” ٢٦ هەزار دولار- 2 دەفتەر و ٦٠ وەرەقە” دەکات.
بەتەمەنەكان كەمتر دەچن بۆ حەج
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتریس سعودیە چەند ڕێكارێكی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دیاری كردبوو، كە گرنگترینیان كەم كردنەوەی ڕێژەی ئەو حاجییانەی تەمەنیان لەسەرووی 70 ساڵەوەیە.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ڕابردوودا هەمیشە کاری لەسەر گرنگیدان بە بەساڵاچووان کردووە لە پێدانی کورسییەکانی حەج و خراونەتە پێشەوە، بەڵام بڕیارەکەی ئەم دواییەی سعودیە، چاوەڕواننەکراو بووە.
20ـی ئازاری 2025، حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند؛ مەرجی تەمەن به‌سه‌ر حاجییاندا جێبه‌جێ ده‌كات و بەگوێرەی رێکارە نوێیەکان، لە هەموو عێراق تەنیا 7٪ـی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 70 ساڵە، دەتوانن حەج بکەن.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە؛ ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، لەکۆی ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 70 ساڵە، تەنیا 358 ـیان دەتوانن حەج بکەن و ببنە حاجی و ئەوانی دیکە دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی 2026 واتە ساڵی داهاتوو.
