spot_imgspot_img

باجەکانی ترەمپ نرخی ئایفۆن بەرزدەکەنەوە

باجەکانی ئەمریکا لەسەر چین و کاردانەوەکانی پەکین بەرامبەر بە واشنتۆن، نرخی ئایفۆن لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە.

لەمڕۆوە بڕیاری سەپاندنی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا لەسەر وڵاتانی جیهان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە تایبەتیش لەسەر چین کە ڕێژەکەی تا 104٪ بەرزکراوەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەو هەنگاوەی دۆناڵد ترەمپ ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کە لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا پشت بە هاوردەکردنی پێداویستی چینی دەبەستێت.

بە پێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فۆربس، پێشبینی دەکرێت نرخی iPhone 16e بە ڕێژەی 43٪ زیاد بکات و لە 599 دۆلارەوە بگاتە 856 دۆلار.

لە بەرامبەریشدا بەشێک لە شارەزایان لەو بڕوایەدانین کە بارودۆخەکە بەو ئەندازەیە خراپ بێت و پێیانوایە کۆمپانیای ئەپڵ لە توانایدایە ڕێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو گرفتە بگرێتەبەر.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە