كاتی قەرەبووكردنەوەی دوكاندارەكانی دارەسووتاوەكە ڕاگەیەنرا

بەڕێوبەری نووسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسووتاوەکە خەرج دەكرێت.

عەتا محەمەد، بەڕێوبەری نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەو لیژنەیەی خەمڵاندنی بۆ زیانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە کردبوو دەست بە کارەکانیان دەکەن و قەرەبووی دوکاندارەکان دەکەنەوە.

وتیشی، “بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی لە لیستەکەی بەرگری شارستانی سلێمانیدا هەیە، خاوەن دوکانەکان بانگدەکرێن بڕی ئەو قەرەبووەی لەلایەن لیژنە هونەرییەکەوە دیاری کراوە پێیان دەدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، قەبارەی زیانەکانی هەر دوکانێک لەگەڵ دوکانێکی دیکە جیاوازی هەیە، بەهۆی جیاوازی پیشەکانیان و دوکان و کەرەستەکانیان، ئەمانەش خەمڵاندنی جیاوازیان بۆکراوە لەسەر ئەو بنەمایە قەرەبوویان دەکرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە