spot_imgspot_img

“هاووڵاتییان لەبری پسووڵەی خۆراک لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە خۆیان تۆمار دەکەن”

بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند، چاوەڕوانی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەن ئەپی تایبەت بە خۆتۆمارکردنی هاووڵاتییان کارا بکرێت و هاووڵاتییان خۆیان تۆمار بکەن.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: “تیمێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ پرسی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسووڵەی خۆراک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی کرد و ئێمەش داتاکانمان پێداون”.

باسی لەوەشکرد: “تیمەکە داتاکانیان لەگەڵ خۆیان بردووەتەوە بۆ بەغداو پێیان وتین وەڵامتان دەدەینەوە”.

بە وتەی بەڕێوەبەری رێکخستنی پسووڵەی سلێمانی، وەزارەتی بازرگانی چەند پارێزگایەکی بچووکی عێراقی داخڵی سیستمە ئەلیکترۆنییەکە کردووە، بۆ قۆناغی داهاتووش پارێزگا بە پارێزگا ئەپەکە لەناو مۆبایلدا کارا دەکرێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن خۆیان تۆمار بکەن.

پێشتریش نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ”نوێکردنەوەی زانیاری لە سیستەمی فۆڕمی خۆراک و بە ئەلیکترۆنیکردنی قۆناغی یەکەمی تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو دەست بە قۆناغی دووەم و جێبەجێکردنی سیستەمەکە بکرێت”.

ئەوەشی وتبوو: ”هاووڵاتیان لەم فۆڕمە نوێیەی خۆراک دەتوانن لە ڕێگەی ئەپی ناو مۆبایل خۆیان تۆمار بکەن، هەر کەسێک بیەوێت منداڵی تازە لەدایکبوو تۆمار بکات یاخود ناوی کەسێک ڕەش بکاتەوە کە وەفاتی کردووە، یاخود ئەو خێزانانەی تا ئێستا فۆڕمی خۆراکییان نیە لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە ئەو کارە دەکات”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە