بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە کار بە نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە (13/4/2025) کار بە نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی کارتی نیشتمانیی.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بریارەكانی ڕەگەزنامەی گشتی لە بەغداد دێت کە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرینیش دەگرێتەوە.
بۆ نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ئەم ئەپڵیكشنە دابەزێنە
بۆ ئایفۆن ios
https://apps.apple.com/…/%D8%A7%D9%84%D8…/id6708233330
بۆ ئەندروێد
