یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پشتیوانی لە چالاکییە مەدەنییەکانی سەندیکای مامۆستایانی عێراق دەکات و داواش دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان مافەکانی مامۆستایان جێبەجێ بکات.
مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، مامۆستایان لە عێراق بە گشتی و لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی نالەباردان بۆیە پشتیوانی لەو بزاڤە مەدەنییانە دەکەن کە سەندیکای مامۆستایانی عێراق دەستیان داوەتێ.
یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند بە پێویستی دەزانن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مافە ڕەواکانی مامۆستایان جێبەجێ بکات کە خۆیان لە دابینکردنی مووچە و پلەبەرزکردنەوە و زیادکردنی دەرماڵە و بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەستدا دەبینێتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

