هۆبه‌ی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هەوڵەکانی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلیکەوتووانی تەرزە بارینەکە دەستپیکردووە.
كامه‌ران حوسێن مامه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی سۆران بە میدیای پارتی راگه‌یاندووە، له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هۆبه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه نوێنه‌ری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانی تیایدا ئاماده بوون، چه‌ندین ڕا و پێشنیار له‌باره‌ی هۆكاری قه‌یرانی سروشتی و كه‌مئاوی و دروستكردنی پۆند و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی بارینی ته‌رزه‌ی به‌خوڕی چه‌ند رۆژی ڕابردوو خرانه‌ڕوو .
كامه‌ران حوسێن ئه‌وه‌شی خستۆتەڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زیانه‌كانی بارینی ته‌رزه‌ی به‌خوڕی چه‌ند رۆژی ڕابردوو كرا كه زیانی زۆری به ئۆتۆبێلی هاووڵاتییان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سۆران و ته‌زووی كاره‌بای ناوچه‌كه گه‌یاند.
بەپێی وتەی ئەو به‌ڕێوه‌به‌رە، ته‌واوی سه‌ره‌نج و پێشنیاره‌كان و كۆی زیانه‌كانمان كردووه به ڕاپۆرتێكی گشتگیر و له ڕۆژانی داهاتوو به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بخریته به‌رباس و داوا له حكوومه‌تی عێراقی بكرێت قه‌ره‌بووی ماددی هاووڵاتییانی زیانلێكه‌وتووی ته‌رزه‌كه له سنووری ئیداره‌ی سۆران بكرێته‌وه .
