بانکی ناوەندی ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ هەردوو کارتی credit card , debit card بڵاوکردەوە و دەڵێت”لەمانگێکدا دەتوانن لە 5 هەزار بۆ 50 هەزار دۆلار وەربگرن”.

بانکی ناوەندی عێراق، لە بڵاوکراوەیەکی نوێیدا، ڕێنمایی نوێی تایبەت بە بەکارهێنانی کارتی ئەلەکترۆنی بانکیی لە دەرەوەی وولات بڵاوکردەوە، و بەپیی ڕێنماییەکان کە لە سبەینێوە ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەو بڕە پارانەی بەکارهێنەرانی هەردوو جۆری کارتی ( credit card , debit card ) ئەتوانن بۆ مامەڵەکانیان لەگەڵ دەرەوەی وولات سوودی لێوەربگرن.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەڵگرانی ئەو دووجۆر کارتە لە مانگێکدا لەنێوان (5 هەزار بۆ 50 هەزار دۆلار) بە نرخی فەرمی دۆلار یان هاوتاکەی بە دراوی بیانی وەربگرن یان ئاڵوگۆڕ بکەن.

هاوکات بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، بەپێی تایبەتمەندی خاوەن کارتەکان لە خانەنشینان، بازرگانان ، گەشتیاران ..، یان جۆری بەکارهێنانەکە چارەسەری نەخۆشی ، گەشتوگوزار ،هاوردەکردن، دەتوانن ئەو جۆرە مامەلانە بکەن.

هەر بەپێی ئەم رێنماییە بانکی ناوەندی دووپاتیکردۆتەوە کە وەک پێشتر بەردەوام دەبێت لە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی..

لەلایەکی ترەوە ، د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەم رێکارانە گەر بەردەوامبێت پاڵپشتیەکی باشە بۆ بەهێزکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر بە دۆلار، و ئامانجی سیاسەتی نەختینە بۆ نزم هێشتنەوەی رێژەی هەلاوسانی نرخەکان لەناوخۆدا.

 

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە