بۆ رێگریكردن له ڕوونه‌دانی ڕووداوی نه‌خوازراو، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ خاوه‌ن دوكان و بازاڕه‌كان دیاریكردوه كه ته‌واوی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له شوێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه سزایان ده‌دات.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ڕێگری كردن له ڕووداوی نه‌خوازرا و ئاگر كه‌وتنه‌وه و به‌مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌ن دوكانه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی داخستنی دوكانه‌كانیان پێویسته هیچ كاڵا و شمه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ی دووكانه‌كان به‌جێنه‌هڵێن.
ڕاشیگەیاندووە، ساڵانه و له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كانه‌وه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان له مه‌ترسییه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، له‌كاتی هه‌بوونی كه‌موكورتی خاوه‌ن شوێنه‌كان پابه‌ند به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
جەختیشی كردۆتەوە، لیژنه‌كه ڕۆژی شه‌ممه (2025.4.12)ـی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ پابه‌ندبونی دوكان و بازاڕه‌كان دیاریكردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.


