پاسپۆرتی سلێمانی، کوردانی تاراوگە ئاگاداردەکاتەوە کە لە کاتی دەرکردن یان نوێکردنەوەی پاسپۆرتدا کار بە (صورة قید)ی ئەلیکترۆنی ناکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی تاراوگە دەکەین کە لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، بە هیچ جۆرێک کار بە (صورة قید)ی ئەلیکترۆنی ناکرێت”.
هۆکارەکەشی بۆ بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵی گە ڕاندەوە کە کارکردنی بە (صورة قید)ى ئەلیكترۆنی ڕاگرتووە.
پاسپۆرتی سلێمانی ڕاشیگەیاند، جارێکی دیكە ئاگاداری گشت لایەکیان دەکەینەوە، تەنیا بە (کارتی نیشتمانی) دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، پێویستیشە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەربگرن، چونكە تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەکەی (20 بۆ 30) ڕۆژی پێ دەچێت.”
