شەڕەکەی گردەسێن بەردەوامە و چەند کەسێکیش بوونەتە قوربانی

بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن سەر بە قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند، شەڕەکەی گردەسێن بەردەوامە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین نەیەنە دەرەوە.

ئەمشەو ئەحمەد سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی گردەسێن سەر بە قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی ناحیەکە دروست بووە کە لەسەر کێشەیەکی کۆن سەریهەڵداوەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە گەنجانی هەردوو بنەماڵەکە لە کۆڵانەکاندا بە چەک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و دوو کەس برینداربوون.

ئەحمەد سلێمان داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان نەچنە دەرەوە.

بۆ بینینی دیمەنی شەڕەکە کلیک لێرە بکە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە