هاووڵاتی عێراقی باجی سزاکانی ترەمپ دەدەن

شارەزایەکی بواری ئابووری دەرئەنجامی سزای باجی ئەمریکا و ترەمپ ئاشکرا دەکات و دەڵێت”هاووڵاتیان باجەکەی دەدەن”.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری و دارایی، لەبارەی سیستمی نوێی باجی ئەمریکا، کە دۆناڵد ترەمپ واژۆیکرد زانیاری ئاشکرا دەکات.

نەبیل مەرسومی لە بڵاوکراوەیەکدا، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، هاووڵاتیانی عێراقی لەمەودوا دەکەونە ژیر کاریگەری ئەو سیستمە نوێیەی باجی ئەمریکا، و یەکەم هەنگاویش ڕاگرتنی پێدانی دۆلارە بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکەم حکومەتی عێراقی پابەندی ئەم بڕیارەبن، ئەویش بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت لەئێستادا لە بازاڕەکاندا دابەزیوە و داهاتی دۆلاری وڵات کەمکردەوە.

وتیشی، ئەم بڕیارانەی ئەمریکا و ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کورتهێنانەیە کە ئەو وڵاتە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو و ئێستادا تووشی بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە