spot_imgspot_img

بۆچی دوای خواردنی ماسی ئارەزوی خەو دەکەیت؟

زۆر کەس دوای خواردنی ژەمێک کە ماسی تێدایە، بە تایبەت ماسی چەور وەک سەلەمون یان تونە، هەست بە خەواڵوویی یان بێهێزی لەناکاو دەکەن, هەرچەندە ڕەنگە ئەم هەستە سادە دەرکەوێت، بەڵام چەندین ڕوونکردنەوەی زانستی هەیە لەسەر بنەمای ناوەڕۆکی ماسی و کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە و مێشک.

تریپتۆفان:

توخمێکی هێورکەرەوەی ناو ماسی بە تایبەتی ماسی چەور، ترشە ئەمینییەکی تێدایە کە بە تریپتۆفان ناسراوە، کە یەکێکە لەو پێکهاتانەی بەرپرسە لە بەرەوپێشبردنی خەو و ئیسراحەت.

ماڵپەڕی دامەزراوەی خەو ئاماژە بەوە دەکات کە تریپتۆفان دەتوانێت کوالیتی خەو باشتر بکات و ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ خەوتن کەم بکاتەوە، بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ سەرچاوەی تری پرۆتین و کاربۆهیدرات دەخورێت.

کاریگەری ڤیتامین D لەسەر کاتژمێری بایۆلۆجی ماسی بە تایبەتی سەلەمون و ماکرێل و ساردین سەرچاوەیەکی نایابی ڤیتامین Dن کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕیتمی ڕۆژانەی لەش هەیە.

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Clinical Sleep Medicine بڵاوکراوەتەوە, دەریخستووە خواردنی ماسی چەور لە هەفتەیەکدا سێ جار پرۆسەی خەو و وریایی ڕۆژ بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر دەکات، کەئەمەش ڕەنگە بەهۆی باشتربوونی هاوسەنگی ڤیتامین D بێت.

ماسی چەور لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا 3ـین، کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە کەمکردنەوەی فشار و باشترکردنی باری دەروونی چونکە دژە هەوکردنە و جەستە ئارام دەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای تودەی نیوز ، ئەم هەستە بە “کۆمای خۆراک” ناسراوە، کە حاڵەتێکی سروشتییە کە جەستە هەست بە سستی و خەواڵوویی دەکات دوای خواردنی ژەمێکی خۆراکی.

هەروەها توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی (Nature) بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە ئەو منداڵانەی بە بەردەوامی ماسی دەخۆن باشتر دەخەون و لە تاقیکردنەوەکانی زیرەکیدا نمرەی بەرزتر دەهێنن، ئەمەش پەیوەندی نێوان خواردنی ماسی و باشتربوونی کارکردنی دەروونی بەهێزتر دەکات.

ئەگەر دوای پلێتێک سەلەمون یان تونە هەست بە خەواڵوویی دەکەیت، ڕەنگە ئەوە تەنها “تەمبەڵی دوای نانخواردن” نەبێت، بەڵکو وەڵامی سروشتی و زیرەکی جەستەت بێت بۆ دووبارە هاوسەنگبوونەوە و ئارامبوونەوە.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە