وەزیری ڕۆشنبیری پاڵپشتی بۆ بڕیارەکەی داواکاری گشتی دووپاتکردەوە و دەڵێت”ڕێوشوێنی توند دەگرینە بەر”.
حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، پشتگیریى بڕیارەکەى داواکارى گشتی دەکەین بۆ گرتنەبەرى رێوشوێن دژى ئەو کەناڵ و میدیایانەى هانى توندوتیژى دەدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەچواچیوەی هەڵمەتەکانمان ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی بەرامبەر ئەو میدیا و کەناڵانە دەگرینەبەر، کە ڕووماڵی ئەو ڕووداوانە دەکەن کە ڕێسا و یاسای پیشەیی کارکردن ڕێگەیاند پێ نادات.
ڕاشیگەیاند، وەک وەزارەتی ڕۆشنبینری پرۆژەیەکمان هەیە و سەردانی هەموو میدایاکان دەکەین بۆئەوەی لەچوارچێوەی یاسادا کاری ڕۆژنامەوانی بکەن.
جێی باسە، لەماوەکانی ڕابردوودا چەند میدیایەک بریاریاندا چیتر هەواڵی کوشتن و توندوتیژی نەکەنە بابەتی میدیاکانیان و دواتریش داواکاری گشتی لە سلێمانی بەفەرمی ئەو هەنگاوی بۆ جوڵاندنی داوایەک نا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی توندوتیژی و ئەو هەواڵانەی پەیوەندییان بە کوشتن و دۆخی دەروونی هاووڵاتیانەوە هەیە.
