spot_imgspot_img

ئەپڵ دووچاری زیان بوو

دوای سەپاندنی سزاکانی ترەمپ بەسەر جیهاندا کۆمپانیای ئەپڵ دووچاری ژیانێکی بەرچاوی ماددی دەبێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی نیسان، جیهان بە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی نوێ خەبەریان بویەوە. بەهای باجەکان بەپێی جۆری کاڵا هاوردەکراوەکان و وڵاتی سەرچاوە جیاواز بووە، بەڵام هەموویان زیاتر لە 10% بووە. دوای ئەم بڕیارانەش راستەوخۆ پشکی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دەستی بە دابەزین کرد.

ئەم دابەزینە بە نزیکەیی کاریگەری لەسەر هەموو کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەبوو، بەڵام زۆرترین زیان لەلایەن کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیاوە بووە، کە زیانەکانیان بە کۆی گشتی نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە پێشەنگی ئەم کۆمپانیایانەدا کۆمپانیای ئەپڵ بوو کە لە دوای پەتای کۆڤید-19ـەوە زۆرترین زیانی بەرکەوت و لە شەوێکدا زیاتر لە 300 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک پۆست، باجی ترامپ لەسەر کاڵا چینییەکان گەیشتووەتە 54%، کاڵای هیندی 26%، کاڵای ڤێتنامیش 46%، لە کاتێکدا ئەو باجانە کاریگەری لەسەر چەند وڵاتێکی دیکەش هەبووە، بەڵام ئەم سێ وڵاتە هۆکاری سەرەکی بوون کە ئەپڵ زیاتر لە 300 ملیار دۆلاری لەدەستدا، واتە 9%ی کۆی بەهای پشکەکانی.

هەرچەندە ئەپڵ کۆمپانیایەکی پێشەنگی بەرهەمهێنانی ئەمریکییە و کۆمەڵێک بەرهەمی تەکنەلۆژیای ناوازەی هەیە، بەڵام بەڕێوەبردن و کارپێکردنی چیپەکان و سیستەم و دیزاینی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە تەنها لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

بەهۆی ئاڵۆزییە ئابوورییە جۆراوجۆرەکانی نێوان ئەمریکا و چین، کۆمپانیای ئەپڵ هەوڵی گواستنەوەی بۆ کارگەکانی دیکەی وڵاتانی تر دەدات، لەوانە کارگە نوێیەکانی کۆمپانیاکە لە هیندستان کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 12.5 ملیۆن ئایفۆنیان بەرهەم هێنا، پلانی هەیە تا کۆتایی ساڵی 2025 ئەو بەرهەمە دوو هێندە بکات، هەروەها کارگەکانی دیکەش هاوبەشی بەرهەمهێنانی پێکهاتە سەرەکییەکانی ئایفۆن لە ژاپۆن، کۆریای باشوور، تایوان، ڤێتنام، کە هەموویان کەوتوونەتە ژێر ئەو باجە نوێیانە، کە بە دڵنیاییەوە لە ساڵانی داهاتوودا نرخی ئایفۆن بەرز دەکاتەوە.

هاوکات دوای ئەپڵ فەیسبووک و گووگڵ لە گەورەترین زیانلێکەوتووەکان بوون دوای ئەو باجە نوێیە، هاوکات کۆمپانیاکان هیچ لێدوانێکی فەرمی یان ڕاگەیاندنێکیان سەبارەت بە هەڵوێستیان لەسەر ئەم بڕیارانە نەدا.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا سەرکردەکانی تەکنەلۆژیا دەستوەردان دەکەن بۆ فشارخستنە سەر ترەمپ بۆ گۆڕینی یاسای نوێی باج و لێخۆشبوون یان کەمکردنەوەی هەندێک بەرهەم؟ یان ئەم ڕسوماتانە لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە، ئەمەش هەڕەشەی بەردەوامبوونی هەیە؟

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە