لەگەڵ فراوانبوونی خێرای زیرەکی دەستکرد لە سەرانسەری جیهاندا، نیگەرانییەکان سەبارەت بە داهاتووی زۆرێک لە کارەکان پەرەدەسەنن کە ڕەنگە سیستەمی زیرەک جێگەیان بگرێتەوە.
بەڵام بیل گەیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت پێیوایە هێشتا بوارگەلێکی پیشەیی هەن کە AI ناتوانێت جێیان بگرێتەوە و جێ بە فەرمانبەرەکانی لێژ بکات.
گەیتس پێی وایە سەرەڕای پێشکەوتنە بەرچاوەکانی زیرەکی دەستکرد، بەڵام هێشتا پێویستی بە توانا مرۆییەکان هەیە، بەتایبەتی لەو کارانەی کە پشت بە داهێنان و شارەزایی تایبەتمەند و بیرکردنەوەی ڕەخنەیی دەبەستن.
لەنێو ئەو کارانەی کە بە وتەی بیل گەیتس لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا گرنگ دەمێنێتەوە، سێ پیشەی سەرەکی هەن.
گەیتس پێی وایە کە گەشەپێدەرانی نەرمەکاڵا هێشتا پێویستن، چونکە خودی زیرەکی دەستکرد پێویستی بە ئەندازیاری مرۆڤ هەیە بۆ پەرەپێدان و پاراستنی.
لە کەرتی وزەدا کە یەکێکە لە ئاڵۆزترین و هەستیارترینەکان، گەیتس جەخت لەوە دەکاتەوە کە پسپۆڕانی مرۆیی هێشتا بەردی بناغە پێکدەهێنن. بڕیارە ستراتیژییەکان، چاودێریکردنی کردارەکان و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان پێویستیان بە تێگەیشتنێکی قووڵ هەیە لە ژینگەی ڕێکخستنی و تەکنیکی، شتێک کە سیستەمی AI ناتوانێت بە دابڕان لە مرۆڤ بەدەستی بهێنێت.
توێژەران ئامرازێکی زیرەکی دەستکردیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت لە یەک هەنگاودا کۆمەڵێک هەوکردن و بارودۆخی تەندروستی دەستنیشان بکات، ئەویش بە پشکنینی زنجیرە جینییەکانی خانەکانی بەرگری لە نمونەی خوێندا.
لە بواری زانستە ژیانییەکان و پزیشکیدا، گەیتس ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە AI یارمەتیدەر بێت لە شیکردنەوەی داتا پزیشکییەکان و دەستنیشانکردنی حاڵەتەکان، بەڵام ناتوانێت دۆزینەوەی زانستی گەورە بکات کە پێویستی بە هەست و زیرەکی و داهێنانی ناوازەی مرۆڤە.
سەرەڕای ئەم تێڕوانینە گەشبینانەیە بۆ هەندێک هەلی کار، گەیتس نکۆڵی لەوە ناکات کە زیرەکی دەستکرد گۆڕانکاری گەورە لە بازاڕی کاردا بهێنێتە ئاراوە، وەک ئەوەی لە شۆڕشە پیشەسازییەکانی پێشوودا ڕوویدا. لێرەوە جەخت لەسەر گرنگی گونجاندن لەگەڵ واقیعی نوێ و پەرەپێدانی ئەو لێهاتووییانە دەکاتەوە کە تەواوکەری تواناکانی AIن نەک ڕکابەرییان لەگەڵدا بکات.