بڕیارەکانی ترەمپ زیاتر لە 500 ملیار دۆلار زیانیان لە دەوڵەمەندەکانی جیهان داوە

لە دوای بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باج، دەوڵەمەندەکانی جیهان زیاتر لە 500 ملیار دۆلار زەرەریان کردووە.

لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردووەوە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر 180 وڵاتدا کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ تەنیا لە دوو ڕۆژی یەکەمی دوای بڕیارەکە 500 دەوڵەمەندی جیهان 536 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.

ئەوەشی خستەڕوو زیانەکانی ڕۆژی هەینی 329 ملیار دۆلار بووە و ڕۆژی پێنجشەممەش دەوڵەمەندەکان 208 ملیار دۆلار زەرەریان کردووە، ئەم جگە لەوەی سامانی 90٪ی دەوڵەمەندەکان پاشەکشەی کردووە.

بە پێی هەواڵەکەی بلومبێرگ، ئیلۆن ماسک پشکی شێری لە زیانەکاندا بەرکەوتووە و تەنیا لەو 48 کاتژمێرەدا 31 ملیار دۆلار لە سامانەکەی کەمیکردووە بەوەش کۆی گشتی زیانەکانی ماسک لەمساڵدا گەیشتە 130 ملیار دۆلار.

دوای ئەویش مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک دێت کە 27 ملیار دۆلار زیانی کردووە و جیف بیزۆس کە سێیەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، 24 ملیار دۆلار زیانی کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە